ئێران داوای بەهاناوەچوون لە کوردستان دەکات
عەمیدی مافپەروەر عیماد رێکانی، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانیی سۆران بە (کوردستان 24)ی راگەیاندووە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 18-6-2019، ئاگرێکی گەورە لە دەروازەی تەمەرچین (دیوی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە دەروازەی حاجی ئۆمەران لە هەرێمی کوردستان) کەوتووەتەوە.
دوای دروستبوونی ئاگرەکە، بەرپرسانی ئێرانی داوای بەهاناوەچوونیان لە بەرپرسانی فریاگوزاریی هەرێمی کوردستان کردووە و تیمێکی بەرگریی شارستانیی سنووری حاجی ئۆمەرانیش دوای چوونی بۆ دەروازە ئێرانییەکە، ئاگرەکەی کۆنتڕۆل کردووە.
هەروەک عەمیدی مافپەروەر عیماد رێکانی رایگەیاندووە، ئاگرەکە لە کامیۆنێکی هەڵگری 26 تۆنی رۆنی ئۆتۆمبێل دروست ببوو.
باسنيوز
