مەسروور بارزانی: هاوڵاتیان له چاوه‌ڕوانی پێكهێنانی حكوومه‌ت ناهێڵینه‌وه
مه‌سروور بارزانی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگه‌یاند: "داوامان له‌گۆڕان كردووه ناوی سیڤی كاندیدانیان بۆ پۆسته‌كان ئاماده‌بكه‌ن و خه‌ڵك له چاوه‌ڕوانی پێكهێنانی حكوومه‌ت ناهێڵینه‌وه".
مه‌سروور بارزانی ڕاشیگه‌یاند:" به‌رپرسیارم به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی كابینه‌ی حكوومه‌ت تەواوبکرێت، هیوادارم بتوانین ئەو بەڵێنە ببەینە سەرو لەوادەی خۆیدا کابینە پێکبهێنین.
جه‌لال جه‌وهه‌ر ئه‌ندامی خانه‌ی ڕاپهڕاندنهی ڕاپه‌ڕاندنی گۆڕان وتی:" ئێمه ڕێكه‌وتنمان هه‌یه له‌گه‌ڵ براده‌رانی پارتی بەتەواوەتی پابه‌ندین به ناوه‌ڕۆكی ڕێكهوتنهكهوه، ئه‌مڕۆ كه جه‌نابی كاك مه‌سروور بارزانی ته‌شریفیان هێنا بۆ لامان بەڵێنمان پێداون له‌كاتی دیاری كراوی خۆیدا سیڤی کانیدەکان رادەست بکەین".
kdp -
