لیژنەی یاسایی: پشووی پەرلەمان کاریگەریی لەسەر دەنگدان بە کابینەی نوێی حکوومەت نابێت

لیژنەی یاسایی: پشووی پەرلەمان کاریگەریی لەسەر دەنگدان بە کابینەی نوێی حکوومەت نابێت
سەرۆکی لیژنەی یاساییی پەرلەمانی کوردستان گوتی، بڕیارە سەرەتای مانگی داھاتوو پەرلەمان بکەوێتە پشووی ھاوینە، بەڵام کاریگەریی لەسەر دەنگدان لەسەر حکوومەتی نوێ نابێت و ھەرکاتێک کابینە ئامادە بوو، پەرلەمان دەتوانێ کۆ بێتەوە و دەنگی لەسەر بدات و پەسەندی بکات.

بژار کۆچەر، سەرۆکی لیژنەی یاساییی پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "مەسروور بارزانی ٢٥ ڕۆژی دیکەی لەبەردەستە بۆ ئەوەی کابینەی نوێ ئامادە بکات و ڕێککەوتن ھەیە و بەزوویی و بە کەمتر لە مانگێک دەتوانێت حکوومەتی نوێ ئامادە بکات و ئەگەر تاوەکو سەری مانگیش نەیتوانی کابینە ئامادە بکات و، ئەگەر پەرلەمانیش بکەوێتە ناو پشووی ھاوینەوە کێشە نابێت."

بژار کۆچەر گوتیشی: "سەری مانگی داھاتوو پەرلەمان دەکەوێتە ناو پشووی ھاوینە و ھەرکاتێک کابینەی نوێ ئامادە بوو سەرۆکایەتیی پەرلەمان ڕۆژێک بۆ کۆبوونەوە دیاری دەکات و بۆ ئەوەی دەنگ لەسەر حکوومەت بدات و پەسەندی بکات، بۆیە ھیچ کێشەیەک نابێت، چونکە مەسروور بارزانی ٢٥ ڕۆژی دیکەی لەبەردەستدایە."

kdp -
Top