پەرلەمانتارێک هۆشداریی لە سەرهەڵدانەوەی داعش دەدات

پەرلەمانتارێک هۆشداریی لە سەرهەڵدانەوەی داعش دەدات
پەرلەمانتارێک هۆشداریی لە سەرهەڵدانەوەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش دەدات.

عەدنان ئەسەدی، ئەندامی لێژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، داعش لە رووی سەربازیی و ستراتیجییەوە کۆتایی پێهاتووە لە عێراق.

لەگەڵ ئەوەی پێیوایە داعش لەسەر زەوی و پانتایی جوگرافی نەماوە، بەڵام عەدنان ئەسەدی مەترسیی خۆی نیشانداوە و هۆشداریی داوە لەوەی، کە شانە نووستووەکانی داعش هێشتا کار دەکەن.

پێشتر لە مانگی 6ـی 2014، نزیکەی دوو هەزار چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش هێرشیان کردە سەر شاری مووسڵ و لە ماوەی چەند رۆژێکدا، هەرەسیان بە سوپای عێراق هێنا و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنباریان داگیر کرد.










باسنيوز
Top