هاوڕەگەزبازێک دەبێتە کاندیدی سەرۆکایەتیی ئەمریکا
پێت بوتیگیگ، سەرۆکی شارەوانیی ساوس بیند لە ویلایەتی ئیندیانا و یەکێک لە کاندیدەکانی دێموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا، رایگەیاندووە، کە لەگەڵ چاستن گلیزمان، پیاوە هاوسەرەکەی، خێزانێک لە کۆشکی سپی دروست دەکات.
بوتیگیگ و گلیزمان، کە دوو پیاوی هاوڕەگەزبان، لە ساڵی رابردوودا هاوسەرگیرییان کردووە.
بڕیارە لە مانگی 11ـی 2020، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەڕێوە بچێت و لە سەرەتای ئەو ساڵەوەش، هردوو حزب (کۆماری و دیموکراتەکان)، کە ئێستا چەندین کاندیدیان هەیە، تاکە کاندیدی خۆیان بە هەڵبژاردن یەکلایی دەکەنەوە.
باسنيوز
