جوان حەسەن: دادگا کاری لەسەر بکات گەندەڵیی گەورەتری ڕاکان جبووری ئاشکرا دەبێت
دوێنێ یەکشەممە ١٦ی ٦ی ٢٠١٩، لەلایەن دادگای کەرکووک و بەتۆمەتی بەهەدەردانی سەدان ملیۆن دینار بە ناوی خواردنەوە، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ڕاکان جبووری لە کۆتایی هەفتەی ڕابردووەوە دەرکردووە.
لەمبارەیەوە جوان حەسەن، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک ڕايگەیاند: "بەکارھێنانی پارە و داھاتی گشتی لەلایەن ڕاکان جبوورییەوە شتێکی حاشاھەڵنەگرە، بەڵام یاسا سنوورێکی بۆ بەکارھێنانی داھاتی گشتی دیاری کردووە و ئەوەشی لێرەدا دەبینرێت، زیادەڕۆیەکی زۆرە و گومان لە گەندەڵییەکی گەورە دەکات“.
ئاماژەشی بەوە کرد کە ئەوان وەک ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، ”درکمان بەوە کردووە کە گەندەڵی بوونی ھەیە و بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بڵاو کراونەتەوە، ڕاکان جبووری لە گەندەڵییەوە گلاوە“.
باسنيوز
