مەسرور بارزانی و حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لە کۆبوونەوە دان
پاش کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ شاندێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، مەسرور بارزانی بە یاوەریی شاندێک، گەیشتە بارەگای حزبی سۆسیالیست و لەلایەن محەمەدی حاجی مەحموود، سکرتێری ئەو حزبەوە پێشوازی لێ کرا.
بەپێی زانیارییەکان، وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان بەر حزبی سۆسیالیست دەکەوێت و مەسرور بارزانی لە چوارچێوەی سەردانەکانی بۆ لای ئەو لایەنانەی کە بەشداری لە حکوومەتدا دەکەن، سەردانی حزبی سۆسیالیستی کردووە.
بڕیارە هەر ئەمڕۆ، مەسرور بارزانی سەردانی بزووتنەوەی گۆڕان بکات و لەگەڵ سەرکردە باڵاکانی ئەو حزبە کۆببێتەوە.
لەم سەردانەدا هەریەک لە (هێمن هەورامی، دڵشاد شەهاب، شەعبان شەعبان، ئومێد خۆشناو و فرسەت سۆفی) یاوەریی مەسرور بارزانی دەکەن.
باسنیوز
