مەسرور بارزانی و شاندەکەی لەگەڵ شاندی یەکێتی لە کۆبوونەوە دان

 مەسرور بارزانی و شاندەکەی لەگەڵ شاندی یەکێتی لە کۆبوونەوە دان


سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی هەرێمی کوردستان گەیشتە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی.



کەمێک لەمەوبەر، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی هەرێمی کوردستان، گەیشتە مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری سلێمانی و لەلایەن چەند سەرکردەیەکی ئەو حزبەوە پێشوازی لێکرا.



سەردانەکەی مەسرور بارزانی بۆ لای یەکێتی بە مەبەستی گفتوگۆکردنە لەبارەی کاندیدەکانی یەکێتی بۆ پۆستەکانی حکوومەت، بەتایبەتیش کە پێشتر داوای کردووە لە پێشکەشکردنی سیڤیی کاندیدەکان پەلە بکرێت.



شاندەکەی مەسرور بارزانی لە (هێمن هەورامی، دڵشاد شەهاب، شەعبان شەعبان، ئومێد خۆشناو و فرسەت سۆفی) پێکهاتووە. شاندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش لە عیماد ئەحمەد، رەفعەت عەبدوڵا، عەدنانی حەمەی مینا، لەتیف شێخ عومەر و لاهوور جەنگی پێکهاتووە.



بڕیارە کاتژمێر ٣ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ی ٦ی ٢٠١٩، مەسرور بارزانی سەردانی مەکۆی سەرەکیی بزووتنەوەی گۆڕانیش بکات و لەگەڵ سەرکردە باڵاکانی ئەو حزبەش کۆببێتەوە.





باسنیوز
Top