لە دوای خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەرەوە هێزەکانی حەشدی شەعبی باڵادەستن، سەرانە لە کوردانی دەوڵەمەند دەسەندرێت و ترس و دڵەڕاوکێش بۆ ئەو مەبەستە لەنێو خەڵکیدا بڵاو دەکرێتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، دوێنێ شەممە 15/6/2019، شەش مەفرەزەی چەکدارانی حەشدی شەعبی پەلاماری ماڵ و ئۆفیسی کارکردنی حەیدەر ئەکبەر سارۆ، کەسایەتیی دیاری خانەقینیان داوە و زیاتر لە 500 گوللەیان بە ماڵ و ئۆفیسەکەیەوە ناوە.

هەروەها جگە لە بڵاوکردنەوەی ترس لەناو هاووڵاتییانی نزیک ئەو دوو شوێنە و خانەوادەی ئەو هاووڵاتییە، زیانێکی زۆری مادیشیان بە هەردوو شوێن گەیاندووە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە دوومانگ لەمەوبەر، بەرپرسی نووسینگەی لیوای حەشدی شەعبی لە خانەقین، بڕی 360 هەزار دۆلاری وەک سەرانە لە حەیدەر ئەکبەر سارۆ وەرگرتبوو، کەچی واپێدەچێت دووبارە داوای سەرانەیان لێی کردبێت و دەشیانەوێت لە ڕێگەی ئەم فشارەوە کوردان ناچار بە دانی سەرانە بکەن.

بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر لەمبارەیەوە، سەرچاوەیەك ئاشكرای كرد كە دووجار پەیوەندی بە قایمقامی خانەقینەوە کرد، ناوبراو ئامادە نەبوو لەمبارەیەوە هیچ قسەیەک بکات.

باسنیوز
Top