ژمارەیەک گەڕەک لە سلێمانی بێ ئاو دەبن
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایگەیاند، ژمارەیەک گەڕەکی سلیمانی بەهۆی کۆبونەوەی لم و پاشەڕۆی سەیرانکەران لە وەرگری هێڵی دووەمی ئاوی دوکان- سلێمانی، بۆ ماوەی 48 کاتژمێر بێ ئاودەبن.
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی راشیگهیاندووه: "بەوهۆیەشەوە گەڕەکەکانی سەروو و ڕۆژهەڵاتی سلێمانی و تەواوی ناوچەی قڕگە و خەبات و کازیوە و قەزا و ناحیەکانی چەمچەماڵ و شۆڕش و پیرەمەگروون و بازیان و تەسڵوجە و گۆپاڵە ئاویان نابێت".
k24 -
