هونه‌رمه‌ند ئیسماعیل سابووری كۆچی دوایی كرد
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئیسماعیل سابوری، دووچاری جه‌ڵته‌ی دڵ بووه و خۆی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی كردووه، به‌ڵام به‌هۆی خراپی ته‌ندروستییه‌وه، گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئه‌م گۆرانیبێژه ناوداره‌ی كورد، له‌ساڵانی حه‌فتای سه‌ده‌ی رابردووه‌وه كاری ئاوازدانان و وتنی چه‌ندین گۆرانی ره‌سه‌نی كوردی كردووه و زیاتر له 100 به‌رهه‌می هه‌یه.
ئیسماعیل محەممەد ساڵح، ناسراو بە ئیسماعیل سابووری، ساڵی 1956 لە شاری کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، ساڵی 1979 کۆلێژی هونەرە جوانەکانی لە تاران تەواو کردووە.
تا ئەو کاتەی لە ئێران بووە 105، گۆرانی تۆمار کردووە و ئەلبوومێکیشی بەنێوی سەفەرنامەی کوردستان بڵاوکردووەتەوە.
پاشان لە باشووری کوردستان ئەلبوومی بیرەوەری بڵاوکردووەتەوە.
سابووری، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 16ی حوزه‌یرانی 2019، له شاری سلێمانی كۆچیی دوایی كرد.
k24 -
