تەلار فایەق: بەرزترین رێژەی گەشت لە فرۆکەخانەی ھەولێر تۆمار دەکرێت
تەلار فایەق، بەرێوەبەری فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر راگەیاند: "بەھۆی پشووی ھاوینەوە بەرزترین ئاستی گەشتیاری بۆ ئەم وەرزە تۆمار دەکرێت لەرێگای فرۆکەخانەی ھەولێرەوە کە گەشت بکەن و بێنە کوردستانەوە، ئێستاش دۆخی گەشتیاری لە فرۆکەخانەی ھەولێر ئاسایی بووەتەوە و دوای نەمانی ئابڵوقەی ئاسمانی لەلایەن بەغداوە گەشتیار و سەردان لە فرۆکەخانەی ھەولێر وەک جارانی لێھاتووەتەوە".
گوتیشی: "پێشووتر لەنێوان چوار ھەزار و 500 گەشتیارمان ھەبووە ئێستا لە سەرووی پێنج ھەزار گەشتیار لەمانگێکدا ھەیە، بۆنمونە لە مانگی 5ی ئەمساڵ 7.7 بەبەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو زیادی کردووە".
باسنيوز
