پەرلەمانتارێکی عێراق: کار بۆ قەرەبووکردنەوەی جووتیاران دەکرێت
شێرکۆ میروەیس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی ڕايگەیاند: "هەرچەندە هەندێک لە سوتانی دەغڵەکان بەهۆی داعش و کردەوەی تیرۆرستییە٫ بەڵام بەشی زۆری ئەو دەغڵەی سوتاوە سروشتی نییە".
ڕوونیشی کردەوە، کە واژۆ لە پەرلەمان کۆکراوەتەوە و سەرۆکی پەرلەمانیش بریاریداوە کە لێژنەیەک لە لێژنە پەیوەندیدارەکانی کشتووکاڵ پێک بێت و سەردانی شوێنەکان بکەن و ڕاپۆرتی خۆیان بەرزبکەنەوە، بۆ ئەوەی قەبارەی زەرەر و زیانەکان بخەمڵێنن دواتر ئاراستەی حکوومەت بکرێت بۆ جێبەجێکردنی.
باسنيوز
