چەند گەڕەکێکی سلێمانی بێ ئاو دەبن

چەند گەڕەکێکی سلێمانی بێ ئاو دەبن
بۆ ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوو چەند گەڕەکێکی شاری سلێمانی بێ ئاو دەبن و بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانیش ئاگادارییەک لەمبارەیەوە بڵاو دەکاتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 16/6/2019، بەرێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا، تێیدا ئەوەی خستووەتە ڕوو، کە بەهۆی کۆبونەوەی لم و پاشەڕۆی گەشتیاران لە وەرگری هێڵی دووەمی ئاوی دوکان - سلێمانی بۆ ماوەی 48 کاتژمێر کارکردن تێیداو پاککردنەوەی وەرگری پڕۆژەکە هێڵەکە دەوەستێت.

ڕوونیشکراوەتەوە، بەوهۆیەوە گەڕەکەکانی سەروو و ڕۆژهەڵاتی سلێمانی و تەواوی ناوچەی قڕگە، خەبات، کازیوە، قەزاو ناحیەکانی چەمچەمەڵ، شۆڕش، پیرەمەگروون، بازیان، تەسلوجە و گۆپاڵە ئاویان نابێت.












باسنيوز
Top