فەرمانی دەستگیرکردن بۆ راکان جبووری دەرکرا
لە ڕۆژی چوارشەممەی هەفتەی رابردووەوە دادگای لێکۆڵینەوەی کەرکووک فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ڕاکان جبووری، پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووک دەرکردووە.
یەکێک لە هۆکارەکانی فەرمانی دەستگیرکردنەکە، بۆ خەرجکردنی سەدان ملیۆن دینار دێت لەلایەن راکان جبووری و دارودەستەکەی بە ناوی خواردن و شتی دیکەوە.
هەر لەمبارەیەوە شاخەوان عەبدوڵا، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان و لەسەر پشکی کەرکووک، ڕايگەیاند: "فەرمانی دەستگیرکردنی ڕاکان جبووری بۆ چوار ڕۆژ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، فەرمانەکەش لەلایەن دادگای کەرکووکەوەیە".
ڕوونیشی کردەوە، فەرمانەکە لەسەر دۆسیەی گەندەڵییە و ”جیا لەوەش کۆمەڵێک مەلەفی دیکەی لەسەرە و دەکرێ بە چەند ماددەیەک لەلایەن دادگاوە سزا بدرێت".
باسنيوز
