بە گوللەی تاپڕ ھێرش دەکرێتە سەر کرێکارێکی ڕانیە

بە گوللەی تاپڕ ھێرش دەکرێتە سەر کرێکارێکی ڕانیە
لە ڕانیە دوو کەس، کە کارمەندی کۆمپانیایەکی پاککەرەوەن، دەبێتە شەڕیان، یەکێکیان گوللەیەکی تاپر بە ئەوی دیکەوە دەنێت.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 16/6/2019، بەھۆی دەمەقاڵێوە، شۆفێرێک و کارمەندێکی پاککەرەوەی کۆمپانیای گاریکس دەبێتە شەڕیان، شۆفێرەکە گوللەیەکی تاپڕ بە کارمەندەکەوە دەنێت و برینداری دەکات.

ئێستاش بەھۆی ڕێژەی زۆریی برینکەیەوە، کرێکارەکە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کرا، پۆلیسی ڕاپەڕین پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رٍووداوەکە کردووەتەوە.










باسنيوز
Top