لە گەرمیان چوار کەس بەھۆی ڕووداوێکی ھاتوچۆ بوونە قوربانی

لە گەرمیان چوار کەس بەھۆی ڕووداوێکی ھاتوچۆ بوونە قوربانی
بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی گەرمیان لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا ئاشکرای کرد، دوو کەس بەھۆی ڕووداوێکی ھاتوچۆ گیانیان لەدەست دا، دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئەمڕۆ یەکشەممە 16/6/2019، بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی گەرمیان ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، کە بەیانیی ئەمڕۆ، بەھۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری پیکاب و کیا، دوو کەس گیانیان لەدەست دا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.

باس لەوەش کراوە، ڕووداوەکە لەسەر ڕێگای کەلار - خانەقین و لە نزیک گوندی مێخاس ڕووی داوە، بریندارەکان گەیەنراونەتە نەخۆشخانە.











باسنيوز
Top