پاسێكی گه‌شتیارانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له گه‌لی عه‌لی به‌گ سووتا
له‌مباره‌یه‌وه عیماد رێكانی، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی سۆران به كوردستان 24ی راگه‌یاند، پاسه‌كه له پارێزگای ورمێی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه به‌ره‌و هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان لهرێگهبووه و 30 سه‌رنشینی هه‌ڵگرتووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی كێشه‌یه‌كی تهكنتیكی كاتژمێر 3:30ی خوله‌كی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پاسه‌كه گڕی گرت، تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی سۆران و خه‌لیفان كۆنترۆڵی ئاگره‌كه‌یان كردووه.
سەبارەت بەسەرنشینەکانی ناو پاسەکە، عیماد ڕێکانی بۆ کوردستان24 دووپاتیكرده‌وه، ڕووداوه‌كه تەنها زیانی ماڵی لێکەوتەوە و تەواوی سەرنشینەکان سەلامەتن.
k24-
