لەبارەی دەوامی فەرمانبەرانەوە ئاگادارییەک بڵاو کرایەوە

لەبارەی دەوامی فەرمانبەرانەوە ئاگادارییەک بڵاو کرایەوە
بەرێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی لە بارەی کاتی دەوامی فەرمانبەرانییەوە ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە.

بەپێی نووسراوێکی بەرێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی تێیدا ئاڕاستەی سەرجەم فەرمانگەکانی سەر بەو بەرێوەبەرایەتییە کراوە و لەبارەی پابەندبوونی فەرمانبەران بەدەوامی فەرمییەوە ئاگاداریان دەکاتەوە.

دابەشکردنی کارەبای سلێمانی لە نووسراوەکەیدا ئەو فەرمانگانە ئاگادار دەکاتەوە، کە پێویستە بۆ ئامادەبوونی فەرمانبەران کار بە سیستەمی ئەلیکترۆنی بکرێت و ئەو شوێنانەی کە ئەو سیستەمەشیان نییە کاری پێویست ئەنجام بدەن بۆ دانانی، تاکو ئەو کاتەش پێویستە تۆمارێکی تایبەت خۆیان پیادە بکەن بە واژۆی هاتن و ڕۆیشتنەوەی فەرمانبەرانیان.











باسنيوز
Top