هۆکاری سەردانی بەرپرسێکی باڵای سعودیە بۆ رۆژئاوای کوردستان ئاشکرا دەبێ
رۆژی پێنجشەممە 13-6-2019، سامر سەبهان، وەزیری دەوڵەتی سعودیە سەردانی رۆژئاوای کوردستانی کرد.
ریاز دەرار، سەرۆکی ئەنجومەنی سووریای دیموکراتیی باڵی سیاسیی هێزەکانی سووریای دیموکراتی (هەسەدە) سامر سەبهان بۆ کاروباری کەنداوی عەرەبی بۆ رۆژئاوای کوردستان، دووەم سەردانیەتی بۆ ئەو ناوچەیە.
ریاز دەرار هەروەها رایگەیاند، کە سەردانەکەی سامر سەبهان بۆ جەختکردنەوەیە لەوەی وڵاتانی کەنداوی عەرەبی بە تایبەت سعودیە پاڵپشتیی سەقامگیریی رۆژئاوای کوردستان و باکووری سووریا دەکەن.
ئامانجی سەردانەکەی سامر سەبهان بۆ رۆژئاوای کوردستان بریتییە لە؛
- گەرەنتیکردنەوەی سەرهەڵنەدانەوەی داعش لەو ناوچانە.
- گەرەنتیکردنی چارەنووسی ناوچەکە لە هەر هەڕەشەیەک.
- پاڵپشتیکردنی هەموو پێکهاتەکانی ناوچەکە.
ئەو سەردانەی سەبهان دوای دروستبوونی ژمارەیەک خۆپیشاندان و ناڕەزایی هاووڵاتییانی عەرەب دژی هەسەدە دێت کە ئەو وەزیرەی سعودیە هەوڵی داوە عەرەبەکان رازی بکات بارودۆخی ناوچەکانی هەسەدە هێور بکەنەوە.
هەسەدە هێزێکی سەربازییە و بە پشتیوانیی ئەمریکا بۆ رزگارکردنەوەی ناوچە داگیرکراوەکانی رۆژئاوای کوردستان و سووریا لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش، پێکهاتووە. یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە رۆژئاوای کوردستان باڵی سەرەکیی ئەو هێزەیە.
باسنيوز
