كەركووك.. دوو لە ئەنجامدرانی تەقینەوەكانی كەركووك دەستگیر كران
بەپێی راگەیاندراوێكی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق تێیدا هاتووە، لەسەر زانیاریی هەواڵگیری هێزە ئەمنییەكان توانیان تاوانبارێكی سەر بە داعش بە ناوی (م. ص. ع) كە خەڵكی شارەدێی "ریاز"ی سەر بە پارێزگای كەركووكە و تۆمەتبارێكی دیكە بە ناوی (ی. ك) دەستگیر بكەن كە هەردووكیان سەر بە داعشن و كاری ئەوان لە شەوی 30 ئایاری رابردوو دانانی بۆمبێ چێندراو بووە لە شەقامی قودسی و رێگای بەغدای كەركووك.
راگەیاندراوەكە ئەوەشی خستووەتە ڕوو، هەردوو تۆمەتبارەكە لە ساڵی 2014ەوە كاریان بۆ تیرۆریستانی داعش كردووە.
لە شەوی 30 ئایاری رابردوو لە كاتێكدا چەند رۆژێكی كەمی مابوو بۆ جەژنی رەمەزان، هاووڵاتییان بە شەوان روویان لە بازاڕ دەكرد لە هەردوو شەقامی قودس و رێگای بەغدای كەركووك حەوت تەقینەوەی تیرۆریستی ئەنجام دران كە بە هۆیەوە دەیان هاووڵاتیی گیانیان لەدەست دا و بریندار بوون.
باسنيوز
