شاندێكی باڵای به‌غدا سه‌ردانی هەولێر ده‌كات
ئه‌ندامێكی لێژنه‌ی هه‌ماهه‌نگیی هه‌ولێر و به‌غدا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات بڕیاره ئه‌م هه‌فته‌یه شاندێك به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی هەرێمی كوردستان بكات.
شێروان دووبه‌ردانی، ئه‌ندامی لێژنه‌ی هه‌ماهه‌نگیی هه‌ولێر به‌غدا بۆ پرسه جیاوازه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق راگه‌یاند: ئه‌م هه‌فته‌یه شاندێكی باڵای عێراق به سه‌رۆكایه‌تیی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیران سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ئه‌م سه‌ردانهش بۆ دوو مه‌به‌سته یه‌كه‌م: پیرۆزبایی له كاك نێچیرڤان بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم و دووه‌م پرسی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، به‌تایبه‌ت ئاماده‌كاری بۆ بودجه‌ی 2020ی عێراق كه ره‌نگه ئاماده‌كاریی زۆر بوێت و ئه‌ركێكی قورسیشمان ده‌كه‌وێته سه‌رشان و به‌شێكی دیكه‌ش په‌یوه‌ندیی به پرسی ئاڵۆزی ناوچه جێناكۆكه‌كانه‌وه هه‌یه كه پێویستی به هاوبه‌شیی زیاتر هه‌یه".
گوتیشی: "بریاره سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكوومه‌ت و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیش كۆبوونه‌وه بكات".
باس‌نیوز
