یەڵدرم: ئەو كوڕ و كچانەی هاوسەرگیری دەكەن پارەیەک تەرخان دەکرێت

یەڵدرم: ئەو كوڕ و كچانەی هاوسەرگیری دەكەن پارەیەک تەرخان دەکرێت
بیناڵی یڵدرم وەك پروپاگندەی هەڵبژاردن بۆ سەرۆكی شارەوانیی ئیستەنبۆڵ، بەڵێن بە كوڕ و كچان دەدات، ئەگەر توانی لە هەڵبژاردنی ٢٣ی حوزەیران ببێتە سەرۆكی شارەوانی ئیستەنبۆڵ، هەر كوڕ و كچێك هاوسەرگیری بكەن لە ئیستەنبۆڵ، بڕی ٨ هەزار لیرەی توركی وەكوو دیاری دەداتێ و پارەكەش لەسەر بودجەی شارەوانی دەبێت.

یڵدرم لە دیمانەیەكی لەگەڵ تەلەڤزیۆنی (ATV)ی توركی ئاشكرای كرد، ئیستەنبۆڵ دەكاتە شارێك خۆشگوزەرانی بۆ هاووڵاتییان دەهێنێت، بەوەی باری دارایی خەڵك باش دەكات و قەیرانی ئابووری كۆتایی پێدەهێنێت.

ئەو ئاماژەی دا، كە ئەگەر ببێتە سەرۆكی شارەوانی ئیستەنبۆڵ، بۆ هەموو گەنجێك مانگانە ١٠ میگابایت ئینتەرنێت بە خۆڕایی دەبێت، بەڵام ئەو گەنجە تەمەنی لە ٢٥ ساڵ زیاتر نەبێت.

هەروەها بەڵێنی دا نرخی ئاو و كارەبا لە ئیستەنبۆڵ بە رێژەی ٢٠٪ بهێنێتە خوارەوە.

یڵدرم باسی لەوەش كرد، هەر كوڕ و كچێكی ئیستەنبۆڵی ژیانی هاوسەری پێك بهێنن، لەسەر بودجەی شارەوانی ئیستەنبۆڵ بڕی ٨ هەزار لیرەی توركی وەك دیاری دەدەنێ.

بەڵێنیشی بە هاووڵاتییان دا، لە ئیستەنبۆڵ زۆر گرنگی بە سەوزایی دەدەن و لەمەودوا لە هەموو شوێنێكی ئیستەنبۆڵ گرنگی بە سەوزایی دەدەن.











باسنيوز
Top