وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ڤاتیکان پيرۆزبايى له‌ نێچيرڤان بارزانى ده‌كات

وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ڤاتیکان پيرۆزبايى له‌ نێچيرڤان بارزانى ده‌كات

کاردینال پیترۆ پارۆلین، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ڤاتيكان، به‌ بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنيان به‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پيرۆزبايى له‌ نێچیرڤان بارزانی ده‌كات و هيواى سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازێت له‌ پۆسته‌ نوێیه‌كه‌یدا.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڤاتیكان له‌ ڕێگه‌ى باڵیۆزی ڤاتیکانه‌وه‌ لە عێراق، په‌یامێكی پیرۆزبایی بۆ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ناردووه‌ و ده‌ڵێت: "بە خۆشحاڵییەوە هیوای ئەوپەڕی سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم لە دەستبەکاربوونتان وەک سەرۆكی هەرێمی کوردستانی عێراق. داوا لە خودای گەورە دەکەم و ئومێده‌وارم به‌ دانایی و تێگەیشتوویى و لێبووردەییتان لەو پۆستەدا، خودای گەورە بەڕێزتان و خانەوادەکەتان و هەموو خەڵکی هەرێم لە بەرەکەتەکانی پڕبەش بکات".

k24-
Top