فوئاد حوسێن راسپاردەی بۆ لایەنی پێوەندیدار کرد پاڵپشتی دارایی پارێزگای زیقار بکەن

 فوئاد حوسێن راسپاردەی بۆ لایەنی پێوەندیدار کرد پاڵپشتی دارایی پارێزگای زیقار بکەن
جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری ئابووری – وەزیری دارایی، بارودۆخی پارێزگای زیقاری تاوتووكرد و ڕاسپاردەی بۆ لایەنی پەیوەندیدار كرد پاڵپشتی دارایی پێشكەش بەم پارێزگایە بكەن بۆ پێشخستنی پرۆژە گرنگەكان ونەهێشتنی تەگەرە داراییەكان.

ئەمڕۆ پێنج شەمە 13/6/2019 د.فوئاد حوسێن جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری ئابووری – وەزیری دارایی لە باڵەخانەی وەزارەت لە بەغدا پێشوازی لە پەرلەمانتار ناجی سەعید ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەران وڕەحیم خاقانی سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای زی قار كرد.

لەم دیدارەدا باس لە بارودۆخی ئابووری پارێزگاكە وبارودۆخی ژێرخانی وچۆنیەتی پێشخستنی وبووژاندنەوەی ناوچە گشتیاری وشوێنەواریەكان كرا وجەخت لەسەر دۆزینەوەی چارەسەری بۆ بوژانەوەی ئەهوارەكان كرایەوە.

جێگری سەرۆك وەزیران ڕاسپاردەی بۆ لایەنی پەیوەندیدار كرد پاڵپشتی دارایی پێشكەش بەم پارێزگایە بكەن بۆ پێشخستنی پرۆژە گرنگەكان ونەهێشتنی تەگەرە داراییەكان.

kdp-
Top