له هه‌ڵه‌بجه دیداری شاعیری کورد بێسارانی بەڕێوە چوو
ئه‌یووب ڕۆسته‌م، به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشنبیریی هه‌ورامان، لەمبارەوە ڕايگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ دەستمان کرد به سازكردنی دیداری بێسارانی، كه تێیدا نووسه‌ران، ڕۆشنبیران و میوانانی باشوور و خۆرهه‌ڵاتی كوردستان به‌شدار بوون و له دیداره‌كه‌دا چەندان وتار و فیڵمێكی دیكیۆمێنتاری سه‌باره‌ت به ژیان و به‌رهه‌می شیعری (مه‌لا مسته‌فای بیسارانی) خرایه ڕوو".
گوتیشی: "دیداره‌كه ڕۆژێك به‌رده‌وام ده‌بێت و تێدا دوو پانێڵ، كه بریتین له (7) لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر شیعره‌كانی بێسارانی، له‌لایه‌ن ڕۆشنبیران و نووسه‌رانی باشوور و خۆرهه‌ڵاتی كوردستان پیشكه‌ش ده‌كرێن، دوای پانێڵهكانیش كۆڕێكی گفتوگۆی كراوه له‌و باره‌یه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت".
بێسارانی یه‌كێكه له شاعیره‌كانی كورد و ناوی ته‌واوی (مه‌لا مسته‌فای كوڕی مه‌لا قوتبه‌ددین كوڕی مه‌لا شه‌مسه‌ددین)ه، له ساڵی (1641)ی زایینی له گوندی بێسارانی سه‌ر به شاری (سەوڵاوا) لە پارێزگای سنە له‌دایك بووه، له ساڵی (1702)ی زایینی كۆچی دوایی كردووه و له گۆڕستانی پیرههژار لە نزیک بێساران نێژراوه و یەکێکە لە شاعیرە کلاسیکەکانی شێوەزاری هەورامی کە خاوەن شێواز و ڕێکچکەی تایبەت بە خۆیە.
باسنيوز
