ئەمەریکا: دەبێت کوردەکان بەشێک بن لە حکوومەتی داهاتووی سووریا
مۆرگن ئۆرتاگۆس، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئەمەریکا، له وه‌ڵامی پرسیارێکی كوردستان24 له‌باره‌ی رۆڵی كورد له سووریا رایگه‌یاند: "وه‌زیری ده‌ره‌وه چه‌ندین جار ئاماژه‌ی پێكردووه ئێمه ده‌مانه‌وێت هه‌موو لایه‌ك به‌شداریی بكه‌ن له گفتوگۆكاندا و بێگومان پشتگیری کوردەکانمان كردووە به‌شێك بن له حكوومه‌تی داهاتوو".
گووتیشی: "کوردەکان هاوبه‌شێكی مه‌زن بوون و به‌دڵنیایشه‌وه پشتگیریی بڕیاری 2254ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان دەکەین و ئه‌و بڕیاره‌ش ده‌كه‌ینه بنه‌مایه‌ك بۆ هه‌موو گفتوگۆیه‌ك به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی سیاسی لە سووریا".
K24
