به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆ له‌ سنووری قه‌زای ئاكرێ 2 كه‌س مردن و 2ی دیكه‌ش بریندار بوون

 به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆ له‌ سنووری قه‌زای ئاكرێ 2 كه‌س مردن و 2ی دیكه‌ش بریندار بوون

کاتژمێر 6:30 خوله‌كی ئێوارەی ئەمڕۆ 12ی6ی2019، لە سەر دووڕیانی کۆمەڵگه‌ی خەلیلکان لە سنووری قەزای ئاکرێ، ئۆتۆمبیلێكی جۆری پیكاب هیلۆكس وه‌رگه‌ڕا، به‌و هۆیه‌وه‌ 2 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 2ی دیكه‌ش بریندار بوون.

سەباح زوهێر وته‌بێژی تەندروستی ئاکرێ ، دوای گه‌یاندنی برینداره‌كان بۆ نەخۆشخانەی فریاكه‌وتنی ئاکرێ، دوو گەنج کە یەکێکیان تەمەن 22 ساڵ و ئەویتریان تەمەن 26 ساڵبوو، گیانیان لە دەستدا.

وته‌بێژی تەندروستی ئاکرێ گوتیشی: 2 كه‌سی دیكه‌ش كه‌ له‌ رووداوه‌كه‌دا بریندار بوون، برینه‌كه‌یان سه‌خته‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هەر چوار قوربانییه‌كه‌ خەڵکی ناحیەی قەسرووکی سەر بە قەزای شێخانن.

k24-
Top