حوسییەکان هێرش دەکەنە سەر فڕۆکەخانەیەکی سعودیە

حوسییەکان هێرش دەکەنە سەر فڕۆکەخانەیەکی سعودیە
بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا (حوسییەکان)ی یەمەن هێرشێکی مووشەکییان کردە سەر فڕۆکەخانەیەکی شانشینی عەرەبستانی سعودیە.

عەقید تورکی ئەلمالکی، گوتەبێژی هاوپەیمانیی عەرەبی رایگەیاندووە، کاتژمێر 2:21 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 12-6-2019، مووشەکێکی حوسییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئەبها لە باشووری سعودیە، کەوتووەتە خوارەوە.

مووشەکەکە کەوتووەتە ناو هۆڵێکی پێشوازیی میوانان و هەروەک عەقید تورکی ئەلمالکی رایگەیاندووە، بەهۆیەوە 26 کەس بریندار بوون، سێیان ژن بوون و دوو برینداریش منداڵن..

لە سەرەتای شەڕی ناوخۆیی یەمەنەوە، کە لە ساڵی 2011 دەستی پێ کرد، حوسییەکان، کە شیعەمەزهەبن، پاڵپشتیی خۆیان بۆ ئۆپۆزیسیۆن راگەیاند و لە مانگی ئەیلوولی 2014ش کودەتایان بەسەر حکوومەتی نوێی وڵاتەکەیاندا کرد و دەستیان بەسەر شاری سەنعای پایتەخت و زۆرینەی ناوچەکانی وڵاتەکەیاندا گرت.










باسنيوز
Top