لە سلێمانی 22 تۆمەتبار دەستگیر کران
ئەمڕۆ چوارشەممە 12/6/2019، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: "لەماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕین 22 تۆمەتباریان دەستگیر کردووە بە تۆمەتی ئەنجامدانی چەند تاوانێکی جۆراوجۆر کە بەشێکی زۆر لەو تۆمەتبارانە زیادەڕۆییان کردووەتە سەر موڵک و ماڵی گشتی".
پۆلیسی سلێملنی ئاماژە بەوەش دەدات، سەرجەم تۆمەتبارەکان بەپێی بڕیاری دادوەر بەم ماددە یاساییانە ڕاگیراوان:
- دوو تۆمەتبار بەپێی ماددەی 31-406 دەستگیر کراون، کە تۆمەتباران بەوەی تەقەیان لە ھاووڵاتییان کردووە و دەستیشگیراوە بەسەر چەکی بەکارھاتوودا.
- تۆمەتبارێک بەپێی ماددەی 3-21ی چەک دەستگیر کراوە، دەستیشگیراوە بەسەر چەکەکەیدا.
- دوو تۆمەتبار بەپێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عێراقی دەستگیر کراون، کە تۆمەتباران فێڵیان لە ھاووڵاتییان کردووە و پارە و کەلوپەلیان لێسەندوون.
- تۆمەتبارێک بەپێی ماددەی 2ی خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن دەستگیر کراوە.
- 10 تۆمەتبار کە زیادەڕۆییان کردووەتە سەر موڵک و ماڵی گشتی دەستگیر کراون.
- شەش تۆمەتباری دیکە بەپێی چەند ماددەیەکی دیکە لەیاسای سزادانی عێراقی دەستگیر کراون.
باسنيوز
