رووسیا پاڵپشتی لە سەقامگیری سیاسی و ئەمنی هەرێمی کوردستان دەکات
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا بۆ كوردستان24 گوتیشی، هیوادارین سه‌ركردایه‌تی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بتوانێت به گقتوگۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ناوچه‌كه بكات.
سێرگی ریابکۆڤ، گوتی: "ئێمه هیوادارین كه سه‌ركردایه‌تی نوێ بتوانێت له رێگه‌ی گفتوگۆوه چاره‌سه‌ری گرفته‌كان بكات، وه ئێمه پێمانوایه كه وڵاتانی ناوچه‌كه پێویستی زۆریان به رێزگرتنی خود و به‌رامبه‌ر هه‌یه، پێویستیان به له‌به‌رچاوگرتن و به‌رز راگرتنی سه‌روه‌ری وڵات هه‌یه، ناوچه‌كه ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستی سیاسی بكه‌وێته‌وه سه‌ر ره‌وتی خۆی و ده‌بێ سه‌قامگیری بگه‌ڕێته‌وه ناوچه‌كه، رووسیاش هه‌ماهه‌نگ و پاڵپشت ده‌بێت".
K24
