میدیای عه‌ره‌بی و جیهانی جه‌خت له‌سه‌ر رۆڵ و كاریگه‌ری مه‌سرور بارزانی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ده‌كه‌نه‌وه
مه‌سرور بارزانی، له لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه به زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران ناوزه‌دكرا بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. هه‌واڵی ناوزهدكردنیشی له میدیای عه‌ره‌بی و جیهانیدا ده‌نگدانه‌وه‌ی لێكهوتهوه. وه‌ك یه‌كێك له هه‌واڵه گرنگه‌كانی رۆژ به بایه‌خه‌وه ئاژانس، كه‌ناڵ و سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كان بڵاویان كرده‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری "رۆیته‌رز" له راپۆرتێكدا باسی له ده‌ستنیشانكردنی مه‌سرور بارزانی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت كردووه. ئاماژه‌ی به ناكۆكییه سیاسییه‌كانی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان كردووه.
له‌و باره‌یه‌وه ئاژانسه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ناكۆكییانه ئه‌ركی سه‌ره‌كی و هه‌ره گرنگی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ بێت، كه ماوه‌ی 30 رۆژی له‌به‌رده‌مدایه بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی.
له ئاستی عێراقدا سایت و كه‌ناڵه عێراقییه‌كان به فراوانی باسیان له ده‌ستنیشانكردنی مه‌سرور بارزانی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه.
k24-
