په‌رله‌مانتارێكی كورد له په‌رله‌مانی سووریا پیرۆزبایی له مه‌سرور بارزانی ده‌كات
به‌یاننامه‌یه‌ك بۆ میدیا و رای گشتی:
پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له گه‌له‌كه‌مان له كوردستانی عێراق و ته‌واوی پێكهاته‌كانی عێراق و هه‌موو گه‌لی كورد ده‌كه‌م، به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی برامان، مه‌سرور مه‌سعود مه‌لا مسته‌فا بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌و هه‌ڵبژاردنه رۆڵێكی ئه‌رێنی له رێكخستنه‌وه‌ی ناوماڵی ناوخۆی كوردستان ده‌گێڕێت، ده‌بێته هۆی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵ له به‌غدا و وڵاتانی دراوسێ. هه‌روه‌ها ده‌بێته بنه‌مای ئاوه‌دانكردنه‌وه و به‌ره‌وپێشبردنی كوردستانی عێراق. له‌گه‌ڵ رێزم و هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتی زیاتری بۆ ده‌خوازم، ئومێده‌وارم ئه‌م هه‌نگاوه ببێته ده‌ستپێكێك بۆ هه‌وڵدان له پێناو درووستكردنی باشترین په‌یوه‌ندی له نێوان هه‌ولێر و دیمه‌شق.
عومه‌ر ئۆسێ، سه‌رۆكی ده‌ستپێشخه‌ری نیشتیمانی كورد له سووریا - ئه‌ندامی كورد له په‌رله‌مانی سووریا.
k24 -
