سبەی مەڕسوومی سەرۆکایەتیی ھەرێم بۆ سەرۆکی حکوومەت دەردەچێت

 سبەی مەڕسوومی سەرۆکایەتیی ھەرێم بۆ سەرۆکی حکوومەت دەردەچێت
- ئەندامێکی لیژنەی یاساییی پەرلەمانی کوردستان گوتی، دووای ئەوەی ئەمڕۆ بە زۆرینەی دەنگ ناوی سەرۆکی حکوومەت پەسەند کرا، پەرلەمان ڕەوانەی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کردووە و سبەی مەڕسوومی سەرۆکایەتیی ھەرێمی پێ دەردەچێت و سەرۆکی ڕاسپێردراوی حکوومەت دەست بە پێکھێنانی حکوومەتی نوێ دەکات و لە ماوەی کەمتر لە مانگێکی دیکەدا حکوومەت پێک دێت.

خەدیجە عومەر، ئەندامی لیژنەی یاساییی پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ بە زۆرینەی دەنگ کاندیدی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پەسەند کرا و دوواتر پەرلەمان ڕەوانەی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستانی کرد، بۆ ئەوەی مەڕسوومی سەرۆکایەتیی ھەرێمی پێ دەربچێت و ھیچ بەربەستێک لە پێشی نییە و سبەی سەرۆکی ھەرێم مەڕسوومی بۆ دەردەکات."

خەدیجە عومەر گوتیشی: "بەھۆی ئەوەی ڕێککەوتن لە نێوان لایەنەکاندا ھەیە سەرۆکی حکوومەت دەتوانێ کەمتر لە مانگێک کابینەی نوێ پێک بێنێت، چونکە زۆر دووا کەوتووە و ناکرێت لەمە زیاتر دووا بکەوێت."

kdp-
Top