عوسمان ئۆجەلان: دانانی مەسرور بارزانی دەستپێکی ژیانێکی سیاسیی تازەیە لە کوردستان

عوسمان ئۆجەلان: دانانی مەسرور بارزانی دەستپێکی ژیانێکی سیاسیی تازەیە لە کوردستان
برایەکی رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، مەسرور بارزانی کە بۆ پۆستی سەرۆکی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ناوزەد کراوە، بە دژایەتیکردنی گەندەڵی ناسراوە.

عوسمان ئۆجەلان، سیاسەتمەدار، ڕاگەیاند: ”ھەڵبژاردنی مەسرور بارزانی گرنگە، سەرۆک وەزیرانێکی تازە دەستپێکێکی تازەیە، دانانی سەرۆکی ھەرێم و سەرۆک وەزیران جۆرێکە لە ژیانی سیاسیی تازە کە جێگای دڵخۆشییە، ناوەندی بزاڤی نەتەوەیی کوردستان کە باشووری کوردستانە و ١٠٠ ساڵە خەبات دەکات، ھەر نوێبوونەوەیەک لە باشووری کوردستان نوێ بوونەوەیە لە بزاڤی نەتەوەیی کوردستان، بەداخەوە ھەر کەموو کورتییەکیش ھەبێت، لە باشوور دەکرێت ھەمان پێناسەی بۆ بکرێت“.

باسیشی لەوەکرد کە ”مەسرور بارزانی بەوە ناسراوە کە دژە گەندەڵییە و لەدژی گەندەڵی ھەوڵ دەدات، ئەمە جگە لەوەی کە ڕێگای قورس لەبەردەمدا ماوە و ئومێدی زۆر لەسەر بەرێزیان بونیاد نراوە. خەڵک ئومێدەوارە لە کوردستاندا گەندەڵی نەمێنێت، مەسرور بارزانی کەسێکە چاوەڕوانی ئەوەی لێدەکرێت کوردستانێکی نوێ ئاوا بکات“.

عوسمان ئۆجەلان نەیشاردەوە کە مەسرور بارزانی لە ئاستی نێودەوڵەتیشدا ”خاوەن پێگەی بەھێزە و گرنگە ئەو پێگەیەش لەکاری حکوومەتداری لە کوردستان بەکار بهێنێت و دەتوانێت گۆڕانکاریی گرنگ ئەنجام بدات“.










باسنيوز
Top