سەفین دزەیی: سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پاڵپشتێکی بەهێزی مەسرور بارزانی دەبێت
سەفین دزەیی، گوتەبێژی کابینەی هەشتەمی ححکوومەتی هەرێمی کوردستان رايگەیاند، نێچیرڤان بارزانی وەک شەخس و وەک جێگری سەرۆکی پارتی و وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان ”بەرپرسیارێتیی گەورەی لەسەر شانە“.
سەفین دزەیی هەروەها رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی پاڵپشتییەکی بەهێزی مەسرور بارزانی، سەرۆکی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و هیواشی خواست ئەو ناخۆشییانەی بەسەر گەلی کوردستاندا هاتووە، تێپەڕێت.
دزەیی ئاماژەی بەوەش کرد، کە کوردستان قۆناغی باشی بڕیوە و ئێستاش قۆناغێکی نوێیە و ”سەرکەوتن بۆ خەڵکی کوردستانە“.
ئەمڕۆ سێشەممە 11-6-2019، پەرلەمانی کوردستان بە زۆرینەی دەنگ، مەسرور بارزانی بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ناوزەد کرد.
دوای ناوزەدکردنی مەسرور بارزانی لە پەرلەمانی کوردستان، یەکەم ئەرکی سەرۆکی هەرێمی کوردستان راسپاردنی مەسرور بارزانی بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت.
رۆژی 28-5-2019، پەرلەمانی کوردستان بە زۆرینەی دەنگ نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و کاندیدی ئەو حزبەی بۆ سەرۆکی نوێی هەرێمی کوردستان، هەڵبژارد و رۆژی دووشەممە 10-6-2019ش بە ئامادەبوونی سەدان سەرکردەی باڵای کوردستانی، عێراقی و جیهانی، سوێندی یاسایی خوارد.
باسنيوز
