بەیان سامی عەبدولرحمان: ئەمەریکا بەگرنگییەوە لەم قۆناغەی کوردستان دەروانێت

بەیان سامی عەبدولرحمان: ئەمەریکا بەگرنگییەوە لەم قۆناغەی کوردستان دەروانێت
نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئەمەریکا رایدەگەیەنێت، ئەم قۆناغەی ھەرێمی کوردستان گرنگە و ئەمەریکاش بەگرنگییەوە لێی دەڕوانێت.

بەیان سامی عەبدولرحمان، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئەمەریکا رايگەیاند، بەشداریکردنی ئەو ژمارە زۆرەی دیپلۆماتکار و سەرکردەکنی جیهان لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئاماژەیە بۆ ئەوەی ”کوردستان قۆناغی باشی بریوە و لەسەر ئاستی جیھانیش توانی دووبارە ببێتەوە بەناوەندێکی گرنگ".

بەیان سامی عەبدولڕەحمان پێی وایە ئەو قۆناغەی هەرێمی کوردستان زۆر گرنگە و ”ئەمریکاش بە گرنگییەوە لێی دەڕوانێت“ و پیرۆزبایی جۆن بۆڵتنی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا و مایک پۆمپیۆی وەزیری دەرەوە لە نێچیرڤان بارزانی، وەک بەڵگەی ئەو گرنگییە باس کرد.

رۆژی 28-5-2019، پەرلەمانی کوردستان بە زۆرینەی دەنگ نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و کاندیدی ئەو حزبەی بۆ سەرۆکی نوێی هەرێمی کوردستان، هەڵبژارد و رۆژی دووشەممە 10-6-2019ش بە ئامادەبوونی سەدان سەرکردەی باڵای کوردستانی، عێراقی و جیهانی، سوێندی یاسایی خوارد.











باسنيوز
Top