پێکهاتەی مەسیحی: هیوای زۆرمان بە مەسرور بارزانی هەیە
ئەمڕۆ سێشەممە 11-6-2019، پەرلەمانی کوردستان بە زۆرینەی دەنگ، مەسرور بارزانی بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ناوزەد کرد.
رۆبینە مەملوک داوای لە سەرۆکی نوێی حکووومەتی هەرێمی کوردستان کرد کار بکاتە بۆ زەمینەسازکردن بۆ ئاوارە مەسیحییەکانی دەشتی نەینەوا، کە لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان دەژین، بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان.
رۆبینە مەملوک داوای لە سەرۆکی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد کار بکاتە بۆ زەمینەسازکردن بۆ ئاوارە مەسیحییەکانی دەشتی نەینەوا، کە لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان دەژین، بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان.
ئەو پەرلەمانتارە مەسیحییە ئاماژەی بەوەش کرد، کە دەشتی نەینەوا پێویستیی بە ئاوەدانکردنەوە هەیە و هیوای خواست کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر گرنگیی بەو ناوچەیە بدات.
باسنيوز
