وێستگەکانی ژیانی مەسرور بارزانی سەرۆكی هەڵبژێردراوی حكومەتی هەرێمی كوردستان
- مەسروور بارزانی، ساڵی ١٩٦٩ لەدایکبووە.
- ساڵی ١٩٨٥ لە تەمەنی ١٦ ساڵی بووەتە پێشمەرگە و بەشداریی شۆڕشی گوڵانی کردووە.
- بەشدارییەکی کارای لە داستانی خواکوڕک کردووە لە ساڵی ١٩٨٨.
- ساڵی ١٩٨٧ خوێندنی ئامادەیی لە ئێران تەواو کردووە.
- بەشداری لە راپەڕینی ئاداری ساڵی ١٩٩١ کردووە.
- ساڵی ١٩٩٧ بەکالۆریوسی لە بەشی خوێندنی نێودەوڵەتی لە زانکۆی ئەمەریکی لە واشنتن وەرگرتووە و لە ھەمان زانکۆ بۆ ماستەر لە بواری ئاشتی و چارەسەریی قەیرانەکان خوێندوویەتی.
- ساڵی ١٩٩٨ گەڕاوەتەوە کوردستان.
- لە کۆنگرەی ١٢ـی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ سەرکردایەتی ئەو حزبە ھەڵبژێردراوە و دواتر بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی ھەڵبژێردرا.
- ساڵی ١٩٩٨ بووەتە بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی پاراستنی کوردستان.
- لە ساڵی ٢٠١٠ بە دەنگی یەکەمی ئەندامانی کۆنگرەی ١٣ـی پارتی بۆ سەرکردایەتی پارتی ھەڵبژێردرایەوە و بووەوە ئەندامی مەکتەبی سیاسی.
- لە ساڵی ٢٠١٢ بووەتە راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان.
- ساڵی ٢٠٠٥ دەزگای خێرخوازی بارزانی نەمری دامەزراندووە کە رۆڵێکی کارایی ھەبووە لە ھاوکاریکردنی ئاوارە و پەنابەران و لێقەوماوانی کوردستان و ناوچەکە.
- دامەزرێنەر و سەرۆکی بۆردی ئەمیندارانی زانکۆی ئەمریکی کوردستانە لە دھۆک.
- بەشدارییەکی کارا و کاریگەرییەکی بەھێزی ھەبوو لە شەڕی تیرۆریستانی داعش لەسەر ئاستی کوردستان و ناوچەکە، لە رووی بەشداری راستەوخۆ لە سەنگەرەکانی پێشمەرگە و شەڕی ھەواڵگری.
- پەیوەندییەکی فراوانی ھەیە لەسەر ئاستی ھەرێمایەتی و نێودەوڵەتی و رۆڵێکی کاریگەری ھەبووە بۆ فراونکردنی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و بەکارھێنانی بۆ خزمەتی کوردستان.
- لە سەرخستنی ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان رۆڵیکی کارا و کاریگەری ھەبوو.
- لە ١١ی ٦ی ٢٠١٩ وەک سەرۆکی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ناوزەد کرا.
- مەسرور بارزانی خێزاندارە و سێ کوڕ و کچێکی ھەیە.
- زمانەکانی کوردی، ئینگلیزی، فارسی و عەرەبی دەزانێت.
باسنیوز
