پەرلەمانی کوردستان مەسرور بارزانی بۆ پێکهێنانی حکوومەت ناوزەد کرد

 پەرلەمانی کوردستان مەسرور بارزانی بۆ پێکهێنانی حکوومەت ناوزەد کرد


کەمێک لەمەوبەر بە زۆرینەی دەنگی ئامادەبووانی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ سێشەممە ١١ی ٦ی ٢٠١٩ی پەرلەمانی کوردستان، مەسرور بارزانی بۆ پێکهێنانی حکوومەت ناوزەد کرا.



لە کۆبوونەوەکەدا کە بە ئامادەبوونی زۆرینەی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە چوو، بە دەنگی (٨٧) پەرلەمانتار لە کۆی (٩٧)ی پەرلەمانتاری ئامادەبوو، مەسروور بارزانی بۆ پێکهێنانی حکوومەت ناوزەد کرا.



چاوەروان دەکرێت پەرلەمان ناوی مەسرور بارزانی ئاراستەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بکات و لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانیشەوە بە مەرسوومێک مەسرور بارزانی بۆ پێکهێنانی حکوومەت ڕاسپێردرێت.



هەر لە کۆبوونەوەکەدا، ڤالا فەرید، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕای گەیاند کە ئەمڕۆ ناوی مەسرور بارزانی ئاراستەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەن.









باسنیوز
Top