سێ کۆڵبەری دیکە بوونە قوربانی
بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 2019.6.9 هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورئ کانی زەردی سەردەشت تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردوە.
لە ئاکامی ئەو دەسترێژەدا کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی "ئەحمەد حاج عەلی" بە سەختی بریندار کراوە.
لەلایەکی دیکەوە و بەپێی هەواڵەکان، ڕۆژی شەممە2019.6.8 هاوکات لەگەڵ کوشتنی ٣٠ سەر ئەسبی کۆڵبەران لە کوێستانەکانی زێویە"ی پیرانشار، کۆڵبەرێک بە ناوی ئومید محەمەدپوور بریندار کراوە.
کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی "دانیال عەزیزی" تەمەن ٢٥ ساڵان و خەڵکی "ڕەبەت"ی سەردەشت ڕۆژی هەینی 2019.6.7 لە بەرزاییەکانی "کانی زەرد"ی پیرانشار، بەهۆی تەقینەوەی مین، لاقی لەدەست داوە.
دانیال بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی سەردەشت گوازراوەتەوە و ئێستا لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.
باسنیوز
