عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات
بڕیاره به‌م نزیكانه عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی هه‌ولێر بكات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵا و سه‌ركرده‌ی سیاسی هه‌رێم كۆببێته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران له به‌غدا راگه‌یاند، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا عه‌بدولمه‌هدی سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات، به‌بێ ئه‌وه‌ی كاتی سه‌ردانه‌كه ئاشكرا بكات.
هه‌ر له‌باره‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌ی عه‌بدولمه‌هدی، به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتی: "پێشبینی ده‌كرێت سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دوای پێكهێنانی كابینه‌ی نویی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی هه‌ولێر بكات".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، میدیا عێراقییه‌كانیش باس له‌و سه‌ردانه‌ی عه‌بدولمه‌هدی ده‌كه‌ن و هه‌ندێكیان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌ردانه‌كه ئه‌نجام ده‌دات و له‌گه‌ڵ سه‌ركرده سیاسییه‌كان كۆده‌بێته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی هه‌ندێك له سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كان، عه‌بدولمه‌هدی سه‌ردانه‌كه‌ی له رۆژی 13 یان 14ی ئه‌م مانگه ئه‌نجام ده‌دات و مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی له‌و سه‌ردانه، بۆ له نزیكه‌وه پیرۆزباییكردنه له نێچیرڤان بارازانی، به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆكی نویی هه‌رێمی كوردستان، كه ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونی زۆربه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان و سه‌ركرده سیاسی و به‌رپرسانی ئیداری عێراقی و نوێنه‌رانی وڵاتانی بیانی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، له شاری هه‌ولێر سوێندی یاسایی خوارد.
باسی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت، عه‌بدولمه‌هدی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێم پرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان گفتوگۆ ده‌كات.
k24-
