چینوتوێژەکانی سلێمانی و هەڵەبجە؛ نێچیرڤان بارزانی سەرکەوتوو دەبێت
سه‌ربه‌ست ڕه‌فیق، چالاكی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "پرسی کورد و کێشە نەتەوەییەکانی پێویستی بە سیاسەتێکی بەهێز و نەرمونیان هەیە بۆ ئەو دۆخەی ئێستا و، دەستبەکاربوونی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی هەرێم تەواوکەری ئەو ڕێچکەیە نیشان دەدات کە هاونیشتمانیان هیوایان بۆ دەخواست، ئەویش بریتی بوو لە ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی و ئارامیی وڵات. لە ماوەی ڕابردوودا ئەزموون و حوکمڕانی و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانمان بینیوە، بەتایبەت لە دووای پرۆسەی ڕیفراندۆم و بەتەنیامانەوەی گەلی کورد و حوکمڕانیی کاک نێچیرڤان لەوەی دڵنیا کردووینەتەوە و لەم ئەزموونەش سەرکەوتوو دەبێن و هیوادارم ئایندەیەکی گەش بنیات ببێین."
ژیان هه‌ڵه‌بجه‌یی، یه‌كێك له منداڵانی ونبووی هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێ: "دڵنیام كاك نێچیرڤان له ئه‌ركە نوێیەکەیشیدا هاوشێوه‌ی بەڕێوەبردنی حكوومه‌ت زۆر سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت. من له نزیكه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی دەناسم و له‌گه‌ڵی دانیشتووم و ده‌زانم چه‌نده خۆشه‌ویستیی بۆ نیشتمانه‌كه‌مان هه‌یه. كاك نێچیرڤان هه‌میشه هه‌وڵی داوه و هه‌وڵیش ده‌دات ئیشی باش پێشكه‌ش به خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی ئه‌نفاڵ و هه‌ڵه‌بجه و دۆزینه‌وه‌ی منداڵە ونبووه‌كان بکات، بۆیه داوا ده‌كه‌م هه‌موو لایه‌ك هاوكاریی سه‌رۆكی هه‌رێم بکەن".
ڕۆزی ساڵح، ڕۆژنامه‌نووس له پارێزگای سلێمانی، ده‌ڵێ: "دوای نەمانی شەڕی داعش و باشبوونی دۆخی ئابووریی کوردستان، بوونی دوو کەسایەتیی بەهێز و خاوەن پێگە لە ناوەوە و دەرەوەی هەرێمی کوردستان، بەڕێزان مەسعوود بارزانی و مەسروور بارزانی، کە وەک کەسایەتی و پێگە پاڵپشتییەکی گەورەیە بۆ سەرۆکی هەرێم، بۆیە دەتوانێت بە باشترین شێوە ئەم چوارساڵە بە بەهێزی و خزمەتەوە بەسەر ببات، لە کاتێکدایە ئێستا کوردستان تەواوی هەنگاوەکانی پێشکەوتنی لە بوارە جیاوازەکاندا ناوە، ئێستا چاوەڕوان دەکرێت کوردستان لە دۆخی بنیاتنانەوە هەنگاوی پێ بنرێت بۆ سەقامگیری و پەرەپێدان لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان".
ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسه داوا له سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات: "دەسەڵاتی چوارەم لەم وڵاتە پشتگوێ و پێشێل کراوە، هیوادارم بەرێز نێچیرڤان بارزانی تەواوی هەوڵی خۆی بدات بۆ گەڕانەوەی شکۆی ڕۆژنامەنووسی و میدیا فەڕمییەکان و ئەو کۆتوبەندە لاببرێت کە تەواوی کاری ڕۆژنامەنووسانی پێ سنوردار کراوە".
شاعیر، سه‌روه‌ت غه‌مبار، ده‌ڵێ: "كوردستان پێویستی به سه‌رۆكایه‌تیی ئێستای نێچیرڤان بارزانییه، تاوه‌كو پێگه‌یه‌كی به‌هێز بۆ ئێستا و ئایندهی وڵاته‌كه‌مان فه‌راهه‌م بکات، سه‌رۆكی هه‌رێم كه‌سایه‌تێكی به‌هێزه و ده‌توانێت یه‌كپارچه‌ییی خاكی كوردستان بپارێزێت و به یه‌كچاو سه‌یری ته‌واوی كوردستان ده‌كات، چینوتوێژهكانی سلێمانی چاوه‌ڕوانی كاری گه‌وره‌ی لێ ده‌كه‌ن، سه‌رۆكێكی نه‌رمه له ناوخۆ و به‌هێزه له ده‌ره‌وه، هه‌نگاوی گه‌وره ده‌نێت به‌ره‌و بنیاتنانی كوردستانێكی به‌هێز له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و جیهان".
ئه‌یوب ئهعهنهبی، ڕۆشنبیر، ئاماژه به‌وه ده‌كات: "چاومان له‌وه‌یه نێچیرڤان بارزانی چۆن له چارەسەرکردنی ته‌واوی قه‌یران و كێشه سیاسیی و سه‌ربازی و ئابوورییه‌كان سه‌ركه‌وتوو بوو، ئاواش له‌سه‌ر ئاستی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، سه‌ركه‌وتوو بێت و ئومێدمان پێیه‌تی حوكمڕانییەكی نوێ له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت له كوردستان پێڕه‌و بكات و یاساسه‌روه‌ری و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ببێته یه‌كێك له كاره گرنگه‌كانیان".
ناوبراو گوتی: "به‌پێی ئه‌و پێوه‌ندییه‌ی من له‌گه‌ڵ كوردانی پارچه‌كانی تری كوردستان هه‌مه، خۆشحاڵن به سه‌رۆكایه‌تیی نێچیرڤان بارزانی، چاویان له‌وه‌یه له پێوه‌ندیی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌و وڵاتانه كار بكات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وڵاته‌كان مافی ڕه‌وای گه‌لی كورد ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن".
kdp-
