چاودێرێکی سیاسی: هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان نیشانەی سەقامگیریی سیاسییە
ئاسۆ کەریم، چاودێری سیاسی ڕایگەیاند: "ئەمە دووەم جارە سەرۆک لە هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی یاسایی و دەستوری هەڵدەبژێردرێت، ئەمە لەڕووی سیاسی و دیپلۆماسی و یاسایی هەنگاوێکی گەورەیە و جیا لەوەش پێگەی کورد لە ناوخۆ و عێراق و هەرێمی و نێودەوڵەتیش بەهێزتر دەبێت و بەرەو پێش دەچێت".
هاوکات ئەو چاودێرە سیاسییە گوتیشی: "لە کوردستان کۆمەڵێک دامودەزگای یاسایی و دەستوری هەن کە یەکیک لەوانە دامودەزگای سەرۆکایەتیی هەرێمە، ئەمانەش لەڕێی هەڵبژاردنەوە بە شیوەیەکی دیموکرسی هەڵدەبژێردرێن".
باسنیوز
