بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە دەغڵودانی شنگال دوو هاووڵاتی گیانیان لە دەستدا
لە دەوروبەری کاتژمێر 10ی شەوی شەممە 8ی حوزهیرانی 2019، لە گوندی سۆڵاغ کە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی شنگاڵ، ئاگر لە دەغڵودانی جووتیاران بەردرا و پاشان گڕی ئاگرەکە گەیشتە گوندەکانی حاتمیە و کۆچۆ و بە سەدان دۆنم لە دەغڵودانی جووتیاران سووتا و بهو هۆیهوه دوو هاووڵاتی گیانیان لهدهستدا.
له شنگال رایگهیاند، ئهو دوو هاووڵاتییه بهناوهكانی "بارزان عومەر گەبۆ" و "سەعید شیخ سەبری"، نەیانتوانی خۆیان لە ئاگرهكه رزگار بکەن و گیانیان لەدەستدا.
جەمیل سڤووك، بەڕێوەبەری شارەوانی سنوونێ رایگەیاند، لە دوای سووتانی دەغڵودانی چەند گوندی رۆژهەڵاتی شنگاڵ، گڕی ئاگرەکە گەیشتە سنووری ناحیەی سنوونی و دەغڵودانی گوندەکانی دهۆڵا و بۆڕەك و گوهبەڵ سووتێندران.
بەڕێوەبەری شارەوانی سنوونێ ئەوەشی ئاشکرا کرد، کە بۆ سێ کاتژمێر ئاگرەکە بەردەوام بوو، هیچ ئامێرێکی ئاگر کوژێنەوەش بەردەست نەبوو، بۆیە بە داخەوە و لە دوای گەیشتنی ئاگر بۆ ناو ماڵەکانی گوندی بۆڕەك، ئهو دوو هاووڵاتییه نەیانتوانی خۆیان دهرباز بكهن و بهو هۆیهوه گیانیان له دهستدا.
لە هەفتەی رابردوودا، سێ جار ئاگر بەربووهته دهغڵودانى ناوچەکانی باشووری شنگاڵ و بە سەدان دۆنم گەنم و جۆی هاووڵاتییانی ئەو دەڤەرە سووتێندراوه.
k24-
