سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق بانگهێشتی ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆکی هەرێم کراون
د. ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕايگەیاند: "حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و سەرۆکی هەموو حزبەکانی عێراقی بۆ مەراسیمی دەستبەکاربوونی سەرکی نوێی هەرێمی کوردستان بانگهێشت کردووە، هەروەها کەسایەتییە سیاسییەکان و باڵیۆزخانەکان میوانداری دەکرێن و بانگێشتنامەیان بۆ نێردراوە".
هاوکات ئاماژەی بەوەش دا کە رەنگە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەشداری لە مەراسیمەکەدا بکات و بانگهێشتنامە ئاراستەی ئەویش کراوە.
بڕیارە کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ١٠ی ٦ی ٢٠١٩، بە فەرمی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەڵبژێردراوی هەرێمی کوردستان، سوێندی یاسایی بخوات.
باسنيوز
