لە سلێمانی نانه‌واخانه‌یه‌كی نایاسایی داده‌خرێت
ئەمڕۆ یەکشەممە 9/6/2019، قائیمقامیه‌تی سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە، " له‌لایه‌ن لیژنهه اوبهشهكانی قائیمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه و به‌هۆی نه‌بوونی مۆڵه‌تی كاركردن و ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر ئاردی نه‌شیاو بۆخواردن، له بازاڕی نه‌ورۆزی شاری سلێمانی نانه‌واخانه‌یه‌ك داده‌خرێت".
ڕوونیشکراوەتەوە، بڕی ئه‌و ئارده نه‌شیاوه‌ی له‌نانه‌واخانه نایاساییهكهدا ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه یه‌ك تۆن و نیوه كه ئه‌سپێی كردووه له‌گه‌ڵ هه‌بوونی پاشه‌ڕۆی قرتێنه‌ره‌كان (جرج و مشك) به‌ڵام خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازبووه بۆ كه‌بابخانه و چێشتخانه نانی لێ دروست بكات.
ئاماژە بەوەش کراوە، کە به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی، نانه‌واخانه‌كه داده‌خرێت و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه ته‌واوی ئارده خراپ بووه‌كه له‌ناو ده‌برێت هه‌روه‌ها خاوه‌نه‌كه‌شی ڕووبه‌رووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
به‌پێی یاسا و رێنماییه‌كان، پێویسته ئه‌و شوێنانه‌ی كار ده‌كه‌ن مۆڵه‌ت له لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به پیشه‌كانیان وه‌ربگرن، پاشان پابه‌ندی ته‌واوی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن بن، به پێچه‌وانه‌وه له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه.
باسنيوز
