پوتین راستەوخۆ وەڵامی خەڵکی وڵاتەکەی دەداتەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە 9-6-2019، نووسینگەی رۆژنامەوانیی کۆشکی کرملین (کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیا) رایگەیاندووە، کە ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی وڵات کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆی رۆژی 20-6-2019 (بە کاتی مۆسکۆ) بەرنامەیەک، کە هەموو تەلەڤزیۆنەکانی وڵاتەکەی پەخشی دەکەن، رێک دەخات.
لەو بەرنامەیەدا، ڤلادیمێر پوتین وەڵامی پرسیارەکانی خەڵکی وڵاتەکەی لەبارەی بارودۆخی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتیی رووسیا دەداتەوە.
ساڵانە ڤلادیمێر پوتین وەڵامی پرسیاری خەڵکی وڵاتەکەی لە بەرنامەی راستەوخۆ دەداتەوە و تا ئێستا زۆرترین پرسیار، کە ئاراستەی پوتین کراوە، لە ساڵی 2015 بوو، کە بە تەلەفۆن، کورتە نامە، ئیمەیل و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سێ ملیۆن و 200 هەزار پرسیاری ئاراستە کرا.
باسنيوز
