لە سلێمانی پاسێکی گەشتیاری بۆ گواستنەوەی مادەی ھۆشبەر بەکار ھێراوە

لە سلێمانی پاسێکی گەشتیاری بۆ گواستنەوەی مادەی ھۆشبەر بەکار ھێراوە
بەرێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی پاسێکی گەشتیاری کە بە (مەنشەئە) ناسراوە، بە مادەی ھۆشبەرەرەوە دەستی بەسەردا گیراوە چوار عەرەبیش بەو تۆمەتە دەسگیر کراون.

ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژە بەوە دەکات: "چوار بازرگانی مادەی ھۆشبەر دەستگیر کراون، ھەروەھا دەست بەسەر نزیکەی حەوت ملیۆن حەپ و دەرزی کە سەرجەمیان قەدەخەن و مادەی ھۆشبەرن، گیراوە".

باس لەوەش کراوە: "پاش ئەوەی زانیاریمان پێگەیشت لەڕێگەی سەرچاوە تایبەتەکانی خۆمانەوە، لەشەوی 7/6/2019، کە ھاوکات چوارەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان بوو، ھێزەکانمان توانییان لەکاتی ئاماژەپێکراودا لەبۆسەیەکدا لەبازگەی بانی مەقان دەست بگرن بەسەر پاسێکدا و بڕێکی زۆر لەحەپ و دەرزی ھۆشبەری تێدا بوو، لەھەمان کاتدا چوار کەس بەتۆمەتی بازرگانیکردن بەو مادانەوە دەستگیر کراون، کە ویستوویانە ئەو مادانە لە پارێزگای سلێمانییەوە بگوازنەوە بۆ بەغدا، ئێستا سەرجەم مادەکان دەستیان بەسەردا گیراوە و ئەو چوار کەسەش بەڕەگەز عەرەبن کە تۆمەتبارن بە بازرگانیکردن بەو مادانەوە بەپێی مادەی چواردەی ھۆشبەر و بەبڕیاری دادوەر بەندن و لێکۆینەوە لەدۆسیەکە بەردەوامە".

کۆی ئەو حەپ و مادانەی کەدەستیان بەسەردا گیراوە نۆ جۆرن:

۱- لۆرازپام / loraze pam
2- لۆراز پام/loraze pam
3- پۆکساکیم/poxakim
4- لۆرازپام۲/ 1mg\lorazepam
5- کونکرە ملغم/concor
6- زیادیک/zeeadic
7- فۆس ماکس/fosmax
8- turbuhaler
9- لورازپام۱/lorazepam










باسنيوز
Top