یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دوا بڕیاری دا
ئەمڕۆ یەکشەممە 9-6-2019، دوای کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی حزبەکەی، لهتیف شێخ عومهر، گوتهبێژى فەرمیی مهكتهبى سیاسى ی یهكێتی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بانگهێشتێکی فەرمیی ئاراستەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کردووە.
بانگهێشتەکە بۆ ئامادەبوونە لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی نوێی هەرێمی کوردستان، کە بڕیارە کاتژمێر 11ـی پێش نیوەڕۆی رۆژی دووشەممە 10-6-2019 لە هەولێر ساز بکرێت.
لەتیف شێخ عومەر هەروەها رایگەیاند، کە شاندێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بەشداریی رێوڕەسمەکە دەکات.
بەشداریکردنی یەکێتی لەو رێوڕەسمە دوای ئەوە دێت، کە فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان بەشداریی پرۆسەی دەنگدانی بۆ هەڵبژردنی نێچیرڤان بارزانی بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان نەکرد.
باسنيوز
